کارلۆس دۆنگا | |
---|---|
لەدایکبوون | Carlos Caetano Bledorn Verri ٣١ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٣ (تەمەن ٦٠ ساڵ) Ijuí |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ، ڕۆژنامەوان، association football coach |
کارلۆس دۆنکا (بە ئینگلیزی: Carlos Caetano Bledorn Verri؛ لەدایکبووی ٣١ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٣) ناسراوە بە دۆنگا، ڕاھێنەری تۆپی پێی بەڕازیلییە و پێشتر یاریزانی پیشەگەری ھێڵی ناوەڕاستی تۆپێ پێ بەڕازیل بوو. لە جامی جیھانی فیفای ١٩٩٤ وەک کاپتنی ھەڵبژاردەکە جامەکەی بەرزکردەوە، لەگەڵ چاڤی یەکێکە لەو دووکەسەی کە لە یاری کۆتایی جامی جیھانیی و یاری کۆتایی ئۆڵۆمپیاد و یاری کۆتایی جامی کیشوەرەکان بەشداری کردووە. دوو جار ڕاھێنەری بەرازیل بووە. لە یەکەم وەرزیدا لە ساڵی ٢٠٠٦ تا ٢٠١٠، سەرکردایەتی ھەڵبژاردەکەی کرد بۆ سەرکەوتن لە جامی کیشوەرەکانی ٢٠٠٧ و ٢٠٠٩، ھەروەھا بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی جیھانی فیفایی ٢٠١٠،[١] پاش ئەوە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی بەرازیلەوە لە ئەرکی ڕاھێنەری ھەڵبژاردەکە دوورخرایەوە. لە ساڵی ٢٠١٤ بۆ جاری دووەم دەستنیشانکرایەوە بەڵام دەرچوونی پێشوەختەی بەرازیل لە جامی کۆپا ئەمریکا بووە ھۆی دووبارە دورخستنەوەی لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٦.[٢]لە ساڵی ٢٠١٣ ڕاھێنەری یانەی ئینتەرناشناڵ بووە. دۆنگا بە ڕەچەڵەک ئیتاڵی و ئەڵمانییە.[٣]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کارلۆس دۆنگا تێدایە. |