سەمەر بەدەوی | |
---|---|
لەدایکبوون | سەمەر مەحمـەد بەدەوی ٢٨ی حوزەیرانی ١٩٨١ شانشینی عەرەبی سعوودییە |
نەتەوە | سعودی[١] |
پیشە | چالاکوانی مافی مرۆڤی ئافرەتان |
ناسراوە بە |
|
ئایین | ئیسلام |
ھاوسەر | وەلید عەبدولخەیر |
مناڵ(ەکان) | ١ کوڕ,[٢] ١ کچ[٣] |
خزمەکان | ڕەیف بەدەوی (برا) ئینساف حەیدەر (براژن) |
سەمەر محەممەد بەدەوی[١] (لە دایکبووی ٢٨ی حوزەیرانی ١٩٨١)[٢][٤] چالاکوانی مافەکانی مرۆڤی سعودییە.[٥] سەمەر لەگەڵ باوکی سکاڵایان لەدژی یەک تۆمارکرد.[٢][٦] سکاڵاکەی باوکی لەسەر یاخیبوونی کچەکەی بووە لەسەر سیستمی پاراستنی ژنان لەلایەن پیاوانەوە ، لەبەرامبەردا سکاڵاکەی سەمەر لەبارەی گوێنەدانبوو بە ویستەکانی خۆی لەبارەی ھاوسەرگیریکردن.[٢] دوای ئەوەی سەمەر چەند دانیشتنێکی دادگایی لەکیس چوو لەبارەی سزادانی، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو لە ڕۆژی ٤ی نیسانی ٢٠١٠.[٢] لە تەممووزی ٢٠١٠، دادگای گشتی جەددە داواکاری سەمەری جێبەجێکرد، بۆ ڕۆژی ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠ ئازادکرا،[٧] وە سیستمی پاراستنی ئەو خرایە سەر ئەستۆی خاڵی.[٤] لەوکاتە لە ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتی داواکاری ھەبوو بۆ ئازادکردنی سەمەر. ڕێکخراوی کۆمەڵگای یەکەمی مافەکانی مرۆڤ کە ڕێکخراوێکی ناحکومییە، دەستگیرکردنی سەمەری بە دوور لەیاسا دانا.[١]
سەمەر لە ساڵی ٢٠١١، سکاڵای لە دژی وەزارەتی شارەوانی تۆمارکرد، لەبەرامبەر ڕەتکردنەوەی خۆتۆمارکردنی بۆ ھەڵبژاردنەکانی شارەوانی ٢٠١١.[٨] لە ساڵانی ٢٠١١ - ٢٠١٢ بەشداریکرد لە کەمپەینی شوفێریکردن لە سعودیە، لە حوزەیرانی ٢٠١١ یارمەتی ژنانی دیکەی دەدا بۆ شوفێریکردن ئەمەش بەمۆڵەتی پۆلیس و دادگا.[٩] لە تشرینی دووەمی ٢٠١١، لەگەڵ مەنال شەریف سکاڵایان لەدژی بەڕێوبەرایەتی گشتی ھاتووچۆی سعودیە تۆمارکرد لەسەر پێنەدانی مۆڵەتی شوفێری.[١٠][٥][١١] لە ٨ی ئازاری ٢٠١٢، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا، سەمەر خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[١٢][١٣]
لە ساڵی ٢٠١٨، جارێکی دیکە سەمەر لەلایەن دەسەڵاتدارانی سعودیە دەستگیردەکرێتەوە،[١٤] ڕاستەوخۆ کەنەدا لەڕێگای دیپلۆماتکارانەکانی لە سعودیە، داوای ئازادکردنی سەمەر دەکات.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سەمەر بەدەوی تێدایە. |